تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان گۆڕیوە
لە هەولێر دوو کەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە هەولێر دوو کەس دەستگیر کران و پۆلیس دەڵێت، بەشێوەی گروپ کاریان کردووە و ئۆتۆمبێلیان دزیوە.
ئەو دوو کەسە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیر کراون، لەدوای دزینی ئۆتۆمبێل هەستاون بە دەستکاریکردن و لێکردنەوەی تابلۆی رەسەنی ئۆتۆمبێلەکان و لە رێگەی ئۆنلاین فرۆشتویانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن و وەک گروپێک کاریان کردووە.
“ئەم دوو تۆمەتبارە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر بەپێی مادەی 456 دەستگیر کراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان”، پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.