هەموو یانەکانی نەگرتووەتەوە

خاوەنی یانەکانی بەغدا توڕەبوون: نە ماددەی هۆشبەر دەفرۆشین و نە رەقس و سەما لای ئێمە هەیە

+964

ژووری هەواڵ

خاوەنی چەند یانەیەک لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا کۆبوونەوە و دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە لەسەر ئەوەی بەبێ ئاگاداری پێشوەختە یانەکانیان داخراوە و هێزە ئەمنییەکان خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کردوون.

ئەوانەی گردبووبوونەوە ئاڵای عێراق و دروشمی ناڕەزاییان بەرزکردبووە و دەیانوت ئەو بڕیارەی لە دژیان دراوە، هەڕەمەکییە و ئەوان شوێنێکی کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەبەن و ناکرێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، دەشڵێن ”ئێمە نە مادەی هۆشبەر دەفرۆشین و نە رەقس و سەما لای ئێمە هەیە”.

حوسام عەلی شێفە، لە یەکێک لەو یانانە، قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد لە بەغدا و وتی، ”لەپڕ هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەرمان و دەستگیریان کردین، من بۆ خۆم دوو رۆژ لە لای پۆلیس دەستگیر کرابووم، ئێستاش شوێنی کەسابەتمان داخراوە، داوا دەکەم هێزە ئەمنییەکان بەو بڕیارەدا بچنەوە”.

هەر لە نزیک ئەو شێفەوە ئەمین شمو خاوەنی یەکێک لە یانەکان وەستابوو، وتی ”یەکەمجارە ئەم شێوازە لە مامەڵە دەبینین، جاران کەسێک لە ئاسایشی گەشتیارییەوە بە جلی مەدەنییەوە دەهات و بە شێوەیەکی رێکوپێک ئاگاداری دەکردینەوە، بەڵام ئەمجارە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیانکوتایە سەرمان”.

لە مانگی شوباتی رابردووەوە لە بەغدا هەڵمەتێک دەستی پێکردووە بۆ داخستنی یانەکانی شەوانە و یانەکانی مەینۆشی، هەندێ سەرچاوەی ئەمنی دەڵێن بەهۆی ئەوەوەیە کە لەو یانانە ”بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێت و مادەی هۆشبەر دەفرۆشرێت”، بەڵام لەو کاتەوە هەفتانە خاوەن و کارمەندانی یانەکان کۆدەبنەوە و دەڵێن بڕیارەکە لە بەرژەوەندی هەندێ کەس دەردەکرێت و بەرپرسانی لەپشتەوەن، چونکە هەندێ لە یانەکانی خۆیان هەر کراوەن.

فائز ئەبوعێراق، خاوەنی یەکێکە لە یانەکان، ئەویش لەناو ناڕازییەکانی بەغدا بوو، بە 964ی وت ”بەراوردمان دەکەن بە مەلها و هۆڵەکان، بەڵام ئێمە لەوان جیاوازین، چونکە ئێمە یانەی رۆشنبیری و کاتبەسەربردنین، ئێمە تەنانەت ناهێڵین کچانیش لە یانەکانمان کار بکەن، نە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەین و نە مادەی هۆشبەریش لای ئێمە هەیە، ئەم بڕیارەی دەرکراوە ستەمە لە بەرامبەر ئێمە”.

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەک...

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەکات