45 ماڵ لێی سوودمەند دەبن

تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکێکی رانیە رادەکێشرێت

964+

پێشەوا محەمەد

تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکی ماردین لە رانیە رادەکێشرێت، کە پێشتر بە تانکەر ئاوی بۆ دەبرا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین دەڵێت، 45 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

ئێستا کارکردن بۆ راکێشانی تۆڕی ئاوەکە بەردەوامە و بە وتەی بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین هەفتەی داهاتوو کۆتایی پێدەهێندرێت.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بۆ 964 وتی، “بەردەوام گەڕەکی نوێ لە رانیە دروست دەبن، یاخود گەڕەکە کۆنەکان فراوان دەکرێن و پێویستیان بە تۆڕی ئاوی خواردنەوەیە”.

وتیشی، “بەپێی توانا ئەو شوێنانەی بتوانین ئاویان بۆ رادەکێشین ئەوانەشی نەتوانین بیریان بۆ لێدەدەین یاخود بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت”.

راکێشانى تۆڕى ئاوى خواردنەوە بۆ گەڕەکی ماردین درێژییەکەی 650 مەترە بە بۆریی 125 ملم و 110 ملیم و 75 ملیم و 63 ملیم لەگەڵ دانانی قفڵێکی 125 ملیم.

بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین وتیشی، “زیاتر لە 400 بیریان هەیە و لەمساڵیشدا زیاتر لە 10 بیری نوێیان لێداوە”.

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار د...

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە