کەپرە گەشتیارییەکانی سەر زێی دوکان _ وێنە: 964
200 هەزاریان لە جەژندا هاتوون
ئەمساڵ ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
پێشەوا محەمەد
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە شەش رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، کە ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم پلانێکی هەشت ساڵەی هەیە و دەیەوێت ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روو لە کوردستان دەکەن بگەیەنێتە 20 ملیۆن گەشتیار.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ساڵی رابردوو حەوت ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
هەر بەپێی پلانی دەستەکە، گەشە بە 15 جۆری گەشتیاری دەدرێت، کە لە ناویاندا گەشتوگوزاری زستانە بوونی هەیە.