رێگای سەڵاحەدین - کەرکوک
چوار هاوڵاتی گیانیان لهدهست دا و یهكێكیش به سهختی بریندار بوو
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای گشتیی سەڵاحەدین – کەرکوک روویدا و بەهۆیەوه چوار کەس، کە ئەندامی خێزانێکن، گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش لە هەمان خێزان بە سەختی بریندارە.
رووداوهكه پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7.11.2026 روویداوه و سەفین حوسێن، ئەفسەر لە بنکەی هاتوچۆی سەڵاحەدین بە 964ـی وت،” رووداوەکە پێکدادان بووە، بەهۆی تیژڕەوی و خلیسکی رێگاکە لە ئەنجامی بارانبارینەوە روویداوە، چوار ئەندامی یەک خێزان لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەی هەمان خێزان، کە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانە، بەسەختی بریندار بووە.
وتیشی، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری”سیراتۆ” و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی بووه لەسەر رێگای سەرەکی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین و کەرکوک، لە نزیک ناحیەی رەشاد روویداوه.
ئاماژەی بەوەش دا، شۆفێری تانکەرەکەش بە سووکی بریندار بووە و تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا