بۆ دەبەیەک دوو سەعات لە سەردەدا بوەستە
وەرزی سەرما دەستیپێکرد و ئیدی رۆژ رۆژی نەوتە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
وەرزی سەرما دەستیپێکرد و ئیدی رۆژ رۆژی نەوتە، بۆ دەستخستنی یەک دەبە نەوت دەبێ دوو سەعات لە سەرەدا بوەستی.
پەیامنێری 964 چووەتە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەو واچووە کە دەبەکەی پڕ بکات و بگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام بەسەر سەرەیەکی دوورودرێژدا کەوتووە و پێیانوتووە، ئەو هەوایە نییە دەبێ دوو سەعات لە سەرەدا بوەستی تاوەکو دەبەیەکت بۆ پڕدەبێ.
چەند رۆژێکە و بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، خەڵک لە هەموو شارەکانی کوردستان روویان لە نەوت کڕین کردووە و ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە سلێمانی تا نزیکەی 350 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری