هەواڵەکان

هەناری خراپ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و رووه‌كێكیش له‌ كوردستان چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یه‌


ژووری هەواڵ

زۆرێک لەو رووەکانەى لەسەر خاکەکەمان هەن و قەدریان نازانین، توێژینەوەکان گەیشتوون بەوەى چارەسەرى زۆرێک لە نەخۆشییەکانن، بەتایبەت شێرپەنجە و ئازار و لەرزوتا

لە لاچەپێکی عەلوەی سلێمانی، لیژنەی قایمقامیەت دەستیان بەسەر کارگەیەکدا گرت، کە هەناری خراپ و کەڕو لێدراوی دەکرد بە شەربەت و بە حسابت فرێش بە خەڵکی دەفرۆشت.

دوای 14 ساڵ لە دروستکردنیان، ئەو 144 شوقەی بۆ کەسوکاری شەهیدانی سۆران دروست کرابوون، دەروخێندرێن و قەول وایە لە شوێنێکی باشتر خانوویان پێ بدرێت.

لە ناو کوردەواریدا زۆرجار بیستوومانە دەڵێن،”فڵانە شت بۆ زاخاوی مێشک باشە”، بەڵام رەنگە هەموومان نەزانین کە ئەم دەستەواژە لە بنەڕەتدا لە ناو دووکانی زێڕنگەر و پیشەوەرە کۆنەکانەوە هاتووەتە ناو زمانمانەوە.