بۆ دروستکردنی گەوڕ
سێ کەس لەسەر بردنی خۆڵی گوندێک دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە گوندێکی سنووری ناحیەی عەربەت سێ هاوڵاتی دەستگیر کران، پۆلیسی دارستانیش دەڵیت، زیادەڕەویان ئەنجامداوە و زیانیان بە سروشت و داری ناوچەکە گەیاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سنووری گوندی گۆزە رەقە، سێ هاوڵاتی کە سەرقاڵی هەڵکەندنی داری سنەوبەر و پاککردنەوەی زەوی و بردنی گڵەکەی بوون بۆ دروستکردنی گەوەڕی ئاژەڵ، دەستگیر کران.
لەکاتی دەستگیر کردنی ئەو سێ کەسەدا، دەستگیراوە بەسەر دوو حەفارە و بارهەڵگرێکدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وا دەڵێت.
بەگوێرەی ئامارێکی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی کە بە 964 دراوە، لەماوەی ساڵی رابردوودا 97 خانوو و بناغەی خانوو روخێنراون، ئەو ژمارەیە لە سنووری شارەوانیەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و سەنتەری شاری سلێمانی بوون.