بزانە چى بە ناوبژیوان وتووە؟

ئاراخۆ سێ یارى رادەگیرێت

964+

سۆما حەکیم زادە

ئاراخۆ هەر بە کارتە سورەکە وازى لێناهێنرێت و رۆژنامەى ئاس دەڵێت، سێ یارى رادەگیرێت.

لە یارییەکەى شەوى رابردووى بارسا، رۆناڵد ئاراخۆى بەرگریکارى بلوگرانا بەهۆى هەڵەیەکەوە لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتى سور دەرکرا، دواتر لە کاتى چوونە دەرەوەى جوڵەیەکى نەشیاوى بەرامبەر ناوبژیوان کرد و بە دەستەکانى ئاماژەى بەوەکرد کە ناوبژیوان پارەى وەرگرتووە.

رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى لەسەر ئەمە نوسیویەتى، بە دڵنیاییەوە یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا لەسەر ئەم هەڵوێستەى ئاراخۆ دۆسییە دەکاتەوە و لانیکەم سێ یارى رادەگیرێت.

ئەگەر ئاراخۆ سزا بدرێت و سێ یارى رابگیرێت، ساڵى داهاتوو لە وەرزى نوێى چامپیۆنسلیگ لە قۆناغ کۆمەڵەکان سێ یارى دوور دەکەوێتەوە.

لەسەر کارتە سورەکەى، رۆناڵد ئاراخۆ رووبەڕووى رەخنەیەکى زۆر بووەتەوە لەوانە ریۆ فێردیناندى بەرگریکارى پێشوى مانچستەر یونایتد وتى،”ئەمە هەڵەیەکى گەمژانە بوو، کارى یاریزانێکى کەم ئەزموون بوو، یاریزانى بە ئەزموون هەڵەى لەو شێوەیە ناکات”.

پاریس سانجێرمان ریمۆنتادای كرد و دۆرتموندیش چوار گۆڵی ...

پاریس سانجێرمان ریمۆنتادای كرد و دۆرتموندیش چوار گۆڵی كرد