دوکان بە دوکان دەگەڕێن
زیاتر لە 10 تیمی بەرگریی شارستانی بازاڕی شێخەڵایان پاککردەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
زیاتر لە 10 تیمی بەرگری شارستانیی هەولێر قۆڵیان لێ هەڵماڵی و دوکانەکانی بازاڕی شێخەڵایان لە قوڕ و لیتە پاککردەوە.
شاخەوان عەبدوڵا وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، کەس پێی نەوتوون لەم دوکانانە بۆ هاوکاری خۆیان هاتوون و دوکان بە دوکانی بازاڕ دەگەڕێنهەرکەس پێویستی بێت بۆی پاک دەکەنەوە.
وتیشی، کۆمەلیک خۆبەخشیش لە چەمچەمالەوە هاتوون بۆ هاوکاری و خەڵكێکی زۆریش هاوکاری کردوون، تەنیا بەرگری شارستانیش 200 ئۆتۆمبێلیان لە لافاوەکە دەرهێناوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی