بەهۆی نەبوونی مۆڵەت

لە زاخۆ سەنتەرێکی چاندنی قژ داخرا

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەی تەندروستی قایمقامیەتی زاخۆ ئەمڕۆ سەردانی بەشێک لە سەنتەرەکانی جوانکاریان کردووە لە قەزاکە و لە ئەنجامی پشکنینەکانیان سەنتەرێکی چاندنی قژیان دۆزیوەتەوە کە بەبێ مۆڵەتی یاسایی نەشتەرگەری ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15.4.2024، قایمقامیەتی زاخۆ رایگەیاند، لیژنەی تەندروستی بڕیاریداوە بە داخستنی سەنتەرێکی چاندنی قس بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کار و رێگەپێدانی یاسایی.

964 زانیاری لە قایمقامیەتی زاخۆوە دەستکەوتووە کە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزاکە پێنج کلینکیان لەسەر فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن داخستووە.

هەر لەو ماوەیەدا دوو دەرمانخانەش بە هەمان هۆکار سزادراون، قایمقامیەتی زخۆ وا دەڵێت.

خۆی کردووە بە دکتۆری ددان و ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەت...

خۆی کردووە بە دکتۆری ددان و ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەت پێیان زانیوە