رۆبۆت دروست دەکەن

داهێنەرەکانی جاف تاوەرس کەرەستەی بەکارهاتوو دەکەن بە زانست

دیلان محەمەدجەزا  – سلێمانی

منداڵە بەهرەمەند و داهێنەرەکانی باخچەی جاف تاوەرس، قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و لە کەرەستەی کۆن و بەکارهاتوو، داهێنانی زانستی دەخوڵقێنن و حەزی جیاوازیشیان هەیە بۆ ئەوەی گەورەبن و لە رێگەیەوە خزمەت بکەن.

مامۆستاکانیان رۆژانە رایان دەهێنن کە کارتۆن و کەرەستەی بەکارهاتوو کە زیانی تەندروستی نەبێ، منداڵەکان داهێنانی زانستی بخوڵقێنن.

دیلانی پەیامنێر یەک یەک منداڵەکان دەدوێنێ، ئەوان حەزی جیاوازییان هەیە دەیانەوێ ببن بە پۆلیس و دادەی ساڵۆن، منداڵەکان لەوێ فێری ژماردن و پیتی کوردی بوون و مامۆستاکان رۆژانە هەوڵی جیاوازییان لەگەڵ دەدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا