هەواڵەکان

سبەی پشووە و بانکەکان ناگرێتەوە و بۆ رۆژانی جەژنیش کەپری گەشتیاری نەماوە لە دوکان

ژووری هەواڵ

سبەینێ لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەوەی ساڵیادی ئازادکردنی عێراقەوە پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی موچەی موچەخۆران ناوەستێت.

بەهۆی ئەوەی مانگی رەمەزان کەوتە نەورۆز و بەهاری ئەمساڵ گەشتکردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکان کەمبوون، بەڵام لە ئێستاوە بۆ رۆژانی جەژن هەموو کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان گیراون، نرخەکانیش دیاریکراوە لە ئێستاوە بۆ گەشتیاران.

هەواڵێکی جیاواز و تا رادەیەک سەیر، مریشکێک دوای چەند رۆژێک کە هێلکەشی کردووە بە قسەی خاوەنەکەی سیفاتی بووە بە کەڵەشێر و دەقوقێنێت.