هەلیکاری بۆ 107 گەنج رەخساندووە

رێکخراوێک دیوارە کۆنەکانی دهۆک دەنەخشێنێت

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

رێکخراوێکی ناوخۆیی دهۆک لەگەڵ رێکخراوێکی ئەڵمانی، لە پڕۆژەیەکی بەیەکەوەیی وێنەی هونەری لەسەر دیوارە کۆنەکانی دهۆک دروست دەکەن.

رێکخراوی لۆتس فلاوەر، رێکخراوێکی ناوخۆیی مەدەنییە بە هاوکاری دارایی ریکخراوی GIZی ئەڵمانی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدەن، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە هەلیکار بۆ زیاتر لە 100 گەنجی دهۆک رەخساندوە.

ڤیان ئەحمەد، بەڕێوبەری رێکخراوی لۆتس فلاوەر بە 964ی وت، “دەستمان بە دروستکردنی وێنە لەسەر دیوارە کۆنەکانی دهۆک کردووە، ئەمرۆ گەلی دهۆکمان تەواو کرد و ئەو وێنانەمان لەسەر دروست کردن کە گوزارشت لە ژینگە دەکەن”.

وتیشی، ئەو کارە هونەرییانە هەمووی لەلایەن چەندین دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان دروست کراوە، ئێستا 107 گەنج هەلی کاری بۆ رەخساوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دیوارەکەی شەقامی سالم مێژووی لەسەر دەنەخشێندرێت

دیوارەکەی شەقامی سالم مێژووی لەسەر دەنەخشێندرێت