پۆلیسى گەرمیان:

سێ برا بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران

وریا فەتاح

پۆلیسى گەرمیان سێ تۆمەتبارى مادەى هۆشبەرى بە بڕێک مادەوە دەستگیرکرد کە هەرسێکیان بران.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیس، دوای لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر سێ تۆمەتباری مادەی هۆشبەر لەگوندی گاکوڵ سەربەناحییەی قۆرەتوو، بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، توانیان لەو گوندە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.

روونیشى کردووەتەوە، تۆمەتبارەکان هەرسێکیان براى یەکترن و لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دەستبەسەر بڕی 19 گرام و نیو مادەی هۆشبەردا گیراوە .

ئاماژەبەوەشکراوە، لەئێستادا بەپێی مادەی 26 لەیاسای قەڵاچۆکردنی مادە هۆشبەرەکان راگیراون، بەبڕیاری دادوەر هەرسێ تۆمەتبار رادەستی ئاسایشی گەرمیان کران.