لە رانیە ناوکی زەیتوون بە نازۆر لە قوڕگی منداڵێک دەرهێنرا و رزگار کرا – وێنە: تەندروستی راپەڕین
لە رانیە
منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لەمردن گەڕایەوە
شۆڕش قادری
لە رانیە منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە مردن گەڕایەوە، ناوکی زەیتوونی قوت دابوو و کارمەندانی نەخۆشخانە شارەکە فریای کەوتن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین چەند وێنەیەکی منداڵەکەی نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، دوای هێنانی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، دەرکەوت بەهۆی گیرانی ناوکی زەیتوون لە گەروویدا، بەجۆرێک تووشی تەنگەنەفەسی هاتبوو کە تەنانەت نەیدەتوانی لیکی ناودەمی قووت بدات”.
ستافی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە، توانیویانە بە نازۆر ئەو ناوکە لاببەن و منداڵەکە لەو نارەحەتییە رزگار بکەن.