چوار هاوڵاتی
لە چەمێکی ماوەت بە TNT راوی ماسیان کرد و دەستگیرکران
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەت چوار هاوڵاتىان بە تۆمەتى راوکردنى ماسى بە (TNT) دەستگیرکردووە.
مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سەر چەمى (دوو ئاوان)، دوای گەیشتنیان بە سنورەکە چوار هاوڵاتی بیندران کە سەرقاڵی راوی ماسی بوون بە (TNT) و لە ئەنجامدا دەستگیریان کردن.
پۆلیس دەڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنیان، دەستیان بەسەر چەند ماسیەکی راوکراو، 250 گرام TNT و یەک تۆڕی راوی ماسیشدا گرتووە.
دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی.