هەڵکەوت عەزیز

پەیامنێرێکی دیاری کورد لە بەغدا گیانی لەدەستدا

توانا نەقی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێودەوڵەتی بەغدا – بەسرە پەیامنێری تۆڕی هەواڵی رووداو هەڵکەوت عەزیز گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە بەشێوازێک بووە کە بە دیاری کراوی لەسەر رێگای پارێزگای دیوانییە بارهەڵگرێک دەچێتە خەتی خێرا و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکەوتدا و بە سختی بریندار دەبێت.

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی دیوانییە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و ئێتسا تەرمەکەی لە دیوانیەیە.

هەڵکەوت عەزیزی تەمەن 37 ساڵ بەێوەبەری نوسینگەی کەناڵی رووداو بوو لە بەغدا و لە هەمانکاتدا پەیامنێریش بوو، بەوە دەناسرایەوە کە زۆرترین هەواڵەکانی لەسەر موچە بوو.