بڕەکەى 14 ملیار دینارە

وانەبێژان شایستە داراییەکانى مانگى یەک وەردەگرن

وریا فەتاح

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، وانەبێژان شایستە داراییەکانى مانگى یەکى 2024 وەربگرن.

هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بە 964ـى وت،”سبەینێ دووشەممە وانەبێژان شایستە داراییەکانى مانگى یەکى 2024 وەردەگرن کە بڕەکەى 14 ملیار دینارە”.

لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 35 هەزار مامۆستاى وانەبێژ هەیە، ئەوانەى بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە شایستەکانیان 350 هەزار و وانەبێژانى هەڵگرانى بەکالریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو لیستی موچەی هەریەک لە مانگەکانی دوو و سێی راگەیاند.