زێڕی عەیارە 9 هاتە بازاڕەوە

“نرخەکەی کەمترە و خواستێکی زۆری لەسەرە”

964+
ئەحمەد محەمەد-سلێمانی

لە ئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لەگەڵ ئەوەشدا زێڕنگەرانی هەرێمی کوردستان زێڕی عەیارە 9یان خستوەتە بازاڕەوە.
ئەلەند جەعفەر، زێڕنگەرێکی شاری سلێمانیە و باسی زێڕە نوێیەکە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، زێڕی عەیارە 9 خواستێکی زۆری لەسەرە لەبەرئەوەی نرخەکەی نیو هێندەی عەیارە 18یە.
وتیشی، ئەوانەی لە ئێستادا هاوسەرگیری دەکەن زیاتر عەیارە 9 دەکڕن و لە مامەڵەکردندا هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ عەیارە 18 و 21دا.
ئەلەند باسی لەوەشکرد، زۆربەی بابەتە کوردەوارییەکانی وەك ئاشقبەن و هێلومێخەك هەر لە زێڕی عەیارە 9 دروستدەکرێت.
ئەلەند قسەکانی ئومێدبەخشە بۆ ئەو گەنجانەی بە نیازی هاوسەرگیرین و دەڵێت، چیتر خەمتان نەبێت.

زێڕ کتوپڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری...

زێڕ کتوپڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر