گەرووی هورمز

43 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق گیری خواردووە

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی کەشتیوانی، نزیکەی 163 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کەنداو لە ناوچەی رۆژئاوای گەرووی هورمز گیری خواردووە، لەنێویاندا 43 ملیۆن بەرمیلی عێراقی، ئەمەش لەئەنجامی خاوبوونەوەی کارەکانی ترانزێت و زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکانە کە وایکردووە ژمارەیەک کۆمپانیاکانی کەشتیوانی گەشتەکانیان کەمبکەنەوە یان دوابخەن.

میدیا عێراقییەکان باسی ئەوە دەکەن، ئەم پێشهاتانە دوای هێرشکردنە سەر چوار کەشتی بازرگانی و نەوتهەڵگر لە 3.5.2026 دێت، هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر تێرمیناڵی نەوتی فوجەیرە لە ئیمارات، کە نرخی نەوتی بەرزکردەوە و تێچووی کەشتیوانی و بیمەی زیادکردووە.

کەڵەکەبوونی باری هەناردەنەکراو گوشارەکانی سەر عێراق زیاتر دەکات، کە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە بۆ پاراستنی هەناردەکردنی نەوتی، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی توانای عەمبارکردنی سنووردار و نەبوونی شوێنی بەرفراوانی هەناردەکردنی بەدیل لە دەرەوەی کەنداو.