کەسێک ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ وەرگرتووە و فرۆشتوویەتی؛ ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا
پۆلیسی سلێمانی:
“ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ وەرگرتووە و فرۆشتوویەتی؛ ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا”
شۆڕش قادری
پۆلیسی چەمچەماڵ دەستی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گرت کە بەکرێ درابوو بە کەسێک، بەڵام بێ پرس و را فرۆشرابووەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەک چووەتە بنکەی پۆلیسی بەختیاری و سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیای بەکرێدانی ئۆتۆمبێلی هەیە و ئۆتومبێلێکیان داوە بە کەسێک بەکرێ، دوای کۆتاییهاتنی وادەکەی، بۆی نەگەڕاندووەتەوە و فرۆشتوویەتی.
دواتر دادوەر بڕیاری دەستبەسەراگرتنی بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەرکردووە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری، لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە توانراوە دەست بەسەر ئۆتومبێلەکەدا بگیرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی بەختیاری.
پۆلیسی سلێمانی هیچ ئاماژەیەکی بە دەستگیرکردن یان نەکردنی ئەو کەسە نەکردووە کە فێعلەکەی کردووە.