سەیرانگایەکی هەرێمی کوردستان
خەمى بارانتان نەبێت
کەشوهەوا لەبارە؛ ئەگەر سبەى بەنیازى گەشت و سەیرانیت
964+
وریا فەتاح
ئەگەر بۆ سبەینێ پلانی چوونەدەرەوە و گەشتکردنتان هەیە، پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەڵێن کەشێکی تاڕادەیەک جێگیرمان دەبێت لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڵام ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بێ بەش نابن لە هەور و کەمێک باران.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسى رەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت. ئەگەر رێگەت دەکەوێتە ناوچە شاخاوییەکان و زنجیرە شاخە سنوورییەکان، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە، بەڵام بۆ ئێوارە کەشەکە بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
سبەینێ هەینى کە پشووتانە، لەبارە بۆ گەشت و چوونە ناو سرووشت، چونکە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و رەنگە هەفتەکانى داهاتوو زیاتر گەرم ببن و گژوگیاش بەرەو لاوازى بچن، بەڵام ئاگاداربن بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت، پێشبینی دەکرێت درەنگانی شەوی هەینی ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی سنووری رۆژئاوا هەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بۆ سبەی هەینی (بە پلەی سیلیزی)، کە گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچە دەبن:
هەولێر: 26
سلێمانی: 25
دهۆک: 26
هەڵەبجە: 26
گەرمیان: 28
کەرکوک (چەمچەماڵ): 26
زاخۆ: 26
پیرمام: 23
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 14