ئاکسیۆس:

ئەمریکا و ئێران خەریکە رێکدەکەون

ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە 6.5.2026 بڵاویکردەوە، رێککەوتنێکی “یەک لاپەڕەیی” لەنێوان واشنتن و تاران لە ئارادایە و خەریکە رێکدەکەون بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێیەکان.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکە ئەمانەن:

– رێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران هەڵگرتنی ئەو کۆتوبەندانە لەخۆدەگرێت کە هەردوولا لەسەر هاتوچۆ (تێپەڕبوون) لە گەرووی هورمزدا سەپاندوویانە.

– پابەندبوونی ئێران بە هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، هەروەها رەزامەندیی واشنتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی و ئازادکردنی چەندیم ملیار دۆلار لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران.

– ئەمریکا چاوەڕوانە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامەکانی ئێران سەبارەت بە چەند خاڵێکی سەرەکی پێ بگات.

– رێککەوتنی کۆتایی و واژۆکردنی لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەبێت.

– خاڵەکانی رێککەوتنەکە 14 خاڵن و لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران راستەوخۆ بە یارمەتی نێوەندگیرەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت، واشنتن و تاران جارێ لەسەر هیچ رێکنەکەوتوون، بەڵام نزیکن.