بۆماوەی دوو ساڵ

خانەی بەساڵاچوان و بێ سەرپەرشتانی دهۆک بێ بەرامبەر چارەسەر وەردەگرن

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

بڕیاردراوە بۆماوەی دوو ساڵ سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی دهۆک بێ بەرامبەر خزمەتگوزاری پێشکەش بە خانەی بەساڵاچوان و ماڵی بێ سەرپەرشتان بکەن و نەخۆشەکانیان چارە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان یاداشتێکیان واژۆ کردووە و خزمەتگوزاریەکە بۆ ماوەی دوو ساڵە.

شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە دهۆک بە 964ی وت، بەپێی یاداشتەکە دوو ساڵ بەخۆڕایی چارەسەریان پێدەدرێت و داودەرمانیان بۆ دابین دەکرێت.

وتیشی، ژمارەیەک لە پزیشکانی تایبەتمەند چارەسەریی و پشکنین و نەشتەرگەری و رێنمایی چارەسەری دەروونیان پێشکەش دەکەن.

بەپێی زانیاری 964، ماڵی بەساڵاچووانی دهۆک 29 کەس دەژین، هەروەها لە ماڵی بێ سەرپەرشتانیش 28 کەس دەژین.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

رێکخراوێکی بەلجیکی پێداویستی پزیشکی بۆ دهۆک دابین کرد

رێکخراوێکی بەلجیکی پێداویستی پزیشکی بۆ دهۆک دابین کرد