چوار ماسیگری دیکەشی لەگەڵ بووە
“زه‌یدی” به‌دواداچون بۆ كوژرانی ماسیگرێکی عێراقی ده‌كات کە لەلایەن کوێتەوە تەقەی لێکرابوو
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەسەر کوژرانی ماسیگرێکی عێراقی هاتووەتە دەنگ و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ی راسپارد، به‌دواداچوون بۆ كوژرانی بكه‌ن.
دوێنێ هه‌ینی، عه‌لا حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌ساس له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی كوێتی به كوشتنی ماسیگرێكی عێراقی و ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی دیكه له ناو ئاوه خاكییه‌كانی عێراق تۆمه‌تبار كرد و داوای له حكومه‌تی فیدراڵی كرد هه‌ڵوێستێكی تووندی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و رووداوه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌لی فالح زه‌یدی، له‌په‌یامێكدا ئەو لایەنانەی راسپارد به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ورده‌كارییه‌كانی رووداوی كوژرانی ماسیگرە عێراقیییەکە که ناوی نه‌جم عه‌بدوڵایە.
جه‌ختیكردووەته‌وه، هه‌موو رێوشوێنه یاساییه‌كان بۆ رێگریكردن له دوباره‌نەبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان بگرنە بەر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییەکانی پارێزگای به‌سڕه چیرۆکی کوژرانی ئەو ماسیگرەیان بەوشێوەیە گێڕابووەوە، کە دوای ئەوەی ژمارەیەک ماسیگری عێراقی له كوێت ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممەی رابردوو له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری سه‌فوانه‌وه گه‌یشتونه‌ته‌وه به‌سڕه.
بەڵام وتیان “یه‌كێك له‌ماسیگره‌كان، به‌ناوی نه‌جم عه‌بدوڵا خالید كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی سائیر محه‌مه‌د سه‌لمان برینداره و گوللـه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، ئه‌وانی دیكه‌ش كه هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن خالید حه‌سه‌ن، جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن عه‌بدولزه‌هرا، مه‌جید محه‌مه‌د خالید) ئازادكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ماسیگرانه له‌سه‌ر به‌له‌می عێراقی كه ژماره (IFB166) بوون و له‌لایه‌ن پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی كوێته‌وه ته‌قه‌یان لێكرا.
ئه‌م پێشهاتانه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانێكی فه‌رمیی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ كوێت ئەنجامی دا و لەوێ له‌گه‌ڵ فه‌هد یوسف سعود ئه‌لسه‌باح، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی كوێت كۆبوه‌وه.