تەکنیکی نوێ بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە بەکاردەهێنن

هەموو کەلار هاتووەتە سەر رووباری سیروان و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش گیرایەوە

میدال جەلال – کەلار

هەموو کەلار هاتووەتە سەر رووباری سیروان چاویان لەدەستی تیمەکانی غەواسە تەرمی ئەو گەنجەیان بۆ بدۆزێتەوە کە سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئاوی ئەم رووبارە خنکاوە، بۆ ئەمەش ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانیان گرتووەتەوە بۆئەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە داببەزێت.

رووداوی خنکانەکە رۆژی 17.6.2026 بووە کاتێک ئەو گەنجە بە ناوی ئەحمەد لوقمان، تەمەن 26 ساڵ لە سەر رووبارەکە خەریکی راوەماسیی بووە.

ئەنوەر ئیبراھیم، سەرپەرشتیاری تیمی غەواسی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت، سێ رۆژە بەدوای تەرمی ئەو گەنجە دەگەڕێین تاوەکو ئێستا ھیچ سۆراغێکی نیە، جگە لە گەنجانی خۆبەخش تیمێکی غەواسی بەرگری فریاکەوتنی سلێمانیش ھاتون و یارمەتیان دەدن.

وتیشی “لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش گیراوەتەوە و سبەینێ کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئاستی ئاوی سیروان دادەبەزێت و ئێمەش تەکنیکی گەڕانەکانمان دەگۆڕین بۆ گەڕانب بەدوای تەرمەکە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن