هەفتەیەک لەمەوبەر (ئەی جێت)یش هاتەوە

هێڵی ئاسمانی (پێگاسۆس) گەشتە ئاسمانییەکانی  بۆ سلێمانی دەستپێکردەوە

فەرهاد حەسەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە کە هێڵی ئاسمانی (پێگاسۆس) گەشتە ئاسمانییەکانی  بۆ سلێمانی دەستپێکردەوە و لەمەودوا لەنێوان سلێمانی ئیستەنبۆڵ ئاڵوگۆڕی گەشتەکانی دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆشەممە 11.7.2026 هێڵی ئاسمانی (پێگاسۆس) گەشتەکانی بۆ دەستپێکردووەتەوە و بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیاندراوە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی لە نێوان (ئەستەنبوڵ – سلێمانی – ئەستەنبوڵ) ئەنجام دەدات.

دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتە راستەوخۆکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخست، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا نەدەهاتنەتە سلێمانی، لەدوای کردنەوەی ئاسمانەکەی وردەوردە ئەو کۆمپانیا و هێڵانە دەستیان بە گەشتەکانیان کردووەتەوە و دوایین هێڵیش پێش (پێگاسۆس) هێڵی ئاسمانی ئەی جێت لە رۆژی 3.7.2026 گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دەستپێکردەوە و ئەویش بەهەمان شێوە، هەفتانە سێ گەشت لە نێوان ئەستەنبوڵ – سلێمانی – ئەستەنبوڵ گەشتەکانی ئەنجام دەدات..