دیمەنى پاشماوەى خۆڵ و خاشاک لە ناوبازاڕى سلێمانى. وینە: شارەوانى سلێمانى
لە خۆڵ و خاشاکى ناو بازاڕ
شارەوانى سلێمانى نیگەرانە
وریا فەتاح
شارەوانى سلێمانى داوایەکى لە کاسبکاران و دەستگێڕەکان هەیە، پێیان دەڵێت، شەقام و شۆستەکان موڵکى گشتین پیسى مەکەن.
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان و دابەشکردنی مووچە قەرەباڵغییەکی زۆر بە ناو بازاڕەوە دیارە، بەڵام بڵاوکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و شۆستەکاندا کە موڵکی گشتین لەلایەن خاوەن دوکان و دەستگێڕەکانەوە جێگای نیگەرانییە.
پیسکردنى شەقامەکان، ئەرکى ژینگەپارێزان سەخت دەکات هەر بۆیە شارەوانى سلێمانى 600 سەلەى خۆڵ و حاوییەى گەورەى لەناو بازاڕدا دابین کردووە.
شارەوانى سێ داواکارى لە دوکانداران و دەستگێڕەکان هەیە کە ئەمانەن:
1-کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک و پاشماوەی کاڵاکانتان بخرێتە کیسەی خۆڵەوە.
2- پاش تەواوبوونی کارەکانتان پێویستە شوێنەکانتان پاک بکەنەوە.
3-شەقام و شۆستەکان موڵکی گشتین بە دانانی سەلەی تایبەتی خۆڵ و خاشاک هاوکارمان دەبن لە هێنانەدی ژینگەیەکی پاک جوان بۆ شارەکەمان.