نێردراوى 964 روونى دەکاتەوە

پەیکەرەکەى رامبۆ شومە

ژووری هەواڵ

لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا و لەبەردەم مۆزەخانەی هونەریی شارەکەدا، پەیکەرێکی بڕۆنزی بەناوبانگی ئەکتەری جیهانی سیلڤێستەر ستالۆن هەیە. کە لای خۆمان بە رامبۆ ناسراوە، پەیکەرەکە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و هاندەرانی وەرزش لە سەرانسەری جیهانەوە سەردانی دەکەن و وێنەی لەگەڵ دەگرن.
لە ماوەی ڕابردوودا تێبینی کرا کە هاندەرانی هەر تیپ و هەڵبژاردەیەک بچن و تیشێرتی تیپەکەیان بکەنە بەر ئەم پەیکەرە، دواتر لە یارییە گرنگەکاندا تووشی دۆڕانی کتوپڕ دەبن. توانا نەقى نێردراوى 964 لەبەردەم پەیکەرەکە وەستاوە و دەڵێت: ئێستا هاندەران ناوێرن تشێتى هەڵبژاردەکانیان بکەنەبەرى.

باسى لەوەشکرد، هاندەرانی بەرازیل کاتێک بەمەیان زانیوە، چوون تشێتى ئەرجەنتینى رکابەریان کردووەتە بەرى پەیکەرەکە.