4000 نەمامەکەی بوو بە 5000

ژینگەپارێزەکەی عێراق: لەم رۆژانە دەچینە هەڵەبجە

فەرهاد حەسەن

حەیدەر ئەگرەع، یەکێک لە دیارترین ژینگەپارێزەکانی عێراق، ژمارەی ئەو نەمامانەی کە وەکو دیاری پێشکەشی هەڵەبجەی دەکات لە چوار هەزارەوە کردیە پێنج هەزار نەمام و دەشڵێت، لەم رۆژانە سەردانی هەڵەبجە دەکەن.

ئەو دیارییەی ژینگەپارێزە عێراقییەکە لەبەرامبەر ئەو هەڵوێست و کارانەیە کە هاوڵاتیانی هەورامان و خەڵکی هەڵەبجە بۆ رووداوی خنکانی کچێکی کەربەلایی بەناوی (روقەیە) کردیان.

بەپێی دوایین پەیام کە ژینگەپارێزەکە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت :

هەمووتان ڤیدیۆکەی (روقەییە)تان بینی کە لە هەڵەبجە چی بەسەر هات، خەڵکی هەڵەبجەشتان بینی چیان بۆ کرد، منیش هەڵمەتێکی چاندنی 5000 دارم راگەیاندووە بۆ هەڵەبجە لە کوردستان.

ئینشائەڵا ئەم هەڵمەتەی باسیدەکەم لەم چەند رۆژەی داهاتوودا دەبێت

پەیامم بۆ خەڵکی خۆمان لە هەڵەبجە ئەوەیە کە ئێمە دێین بۆ لاتان و ئەم دارانەتان پێشکەش دەکەین وەک رێزلێنانێک بۆ ئێوە و ئەو هەڵمەتەی دەستیشمان پێکردووە لەسەرتاسەری عێراق بەردەوام دەبێت.

بەڕاستی زۆر دڵخۆشم، چونکە هەماهەنگییەکی باش کراوە بۆ ئەم مەبەستە و داواش لە هەمووتان دەکەم هەرکەسێک دەیەوێت نەمام بنێرێت من لە خزمەتدام و پێکەوە دەڕۆین بۆ هەڵەبجە ونەمام و دارەکان دەبەین… ئینشاڵڵا.