لەکاتی کارکردن بۆ دروستکردن مزگەوت
لە گوندێکی سۆران وەستایەک کەوتەژێر پلێتی کاشی و گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە گوندێکی سۆران وەستایەکی کاشی، لەکاتی کارکردن بۆ دروستکردن مزگەوت کەوتەژێر پلێتی کاشییەکان و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30.6.2026 و لە گوندی مەجیداوا بووە، لەناکاو کۆمەڵێک پلێتی کاشی کە هەرکامێکیان زیاتر لە 90 کیلۆ قورسن، بەسەر ئەو وەستایەدا کەوتوون و دەستبەجێ گیانی سپاردووە.
وەستاکە تەمەنی 36 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی گوندی مەجیداوایە و سێ منداڵی لەدوای خۆی جێهێشت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری