بۆ دەرچوانى بەشى گەشتووگوزار

لە دهۆک 100 هەلیکار دەڕەخسێنرێت

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

خواردنگەیەکى دهۆک بە هەماهەنگى لەگەڵ گەشتووگوزارى دهۆک، 100 هەلیکار بۆ دەرچووانى بەشى گەشتیارى دەڕەخسێنێت.

خەیری علی ئوسۆ، بەرێوەبەری گەشت و گوزاری دهۆک بە 964ـى وت، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی گەنجەکانمان بێ ئیش و کار نەمینێن، ئەمجارە بە هەماهەنگى لەگەڵ خواردنگەیەکى دهۆک 100هەلیکارمان بۆ دەرچووانى بەشى زانستى گەشتیارى دابین کردووە.

بە وتەى خەیرى عەلى، هەرکەسیک دەرچووى ئەو بەشە بێت دەتوانێت سیڤى بۆ ئەم کارە پێشکەش بکات.

مەرجە پێشکەشکار بڕوانامەى هەبێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى زەمانات تۆمار کرابێت و موچەکەشیان بەپێى ئاستى بڕوانامەکە دیارى دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زانکۆى سۆران هەلیکارت بۆ دەدۆزێتەوە

زانکۆى سۆران هەلیکارت بۆ دەدۆزێتەوە