هەواڵەکان؛
هەردوو تەرمەکە دۆزرانەوە… شوێنەوارێکی مێژووییش دۆزرایەوە
ژووری هەواڵ
چاوەڕوانى کۆتایى هات و ئەمڕۆ تەرمى ئەو دوو کەسە دۆزرایەوە کە لە گۆمەسپان و ئاوى زەڵم خنکابوون.
ئەوەى بەرامبەر جوتیارانى کوردى ناوچە دابڕێندراوەکان دەکرێت پلانێکە بۆ ئەوەى ئەو جوتیارانە لە ناوچە دابڕێندراوەکان و کەرکوک دەرپەڕێندرێت، ئەمە قسەى جوتیارانى کوردى کەرکوکە کە ئەمڕۆ لە گردبوونەوەکەى گوندى تۆبزاوە، بە پەیامنێرى 964 یان وت.
لە شوێنێک کە پڕۆژە دووسایدەکەی هەولێر بۆ کۆیەی لێ جێبەجێ دەکرێت، لەناو ژمارەیەک گۆڕ و ئێسکوپروسکی شوێنەوارێکی دۆزراوە، ئێسکەپەیکەری ژنێکی رووت لەگەڵ کلدان و گۆزە و کەلوپەلی جۆراوجۆری جوانکاری دۆزراونەتەوە.
وردە وردە کەشوهەوا بەرەو گەرمی دەچێت، ئیدی کە هاوین دێت ناو سەنتەری شارەکان دەبنە ئاگر، هاتوچۆی هاوڵاتیانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بۆ ناو بازاڕەکان کەم دەبێت، بەڵام ئەمساڵ خەریکە نەریتە کۆنەکەی دانانی ئاوی خێرات لە شارەکانی هەرێم زیندوو دەکرێتەوە.