رانیە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمڕۆ لە رێگای قوڕەگۆ – دەربەندی رانیە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبێلێکی تۆیۆتا لاندکروزەردا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

عەلی ئیسماعیل، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت: رووداوەکە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لە رێگەی قوڕەگۆ بۆ دەربەندی رانیە روویداوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری تایبەت بووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین وتیشی شۆفێرەکە تەمەنی 51 ساڵە و دانیشتوی قەڵادزێیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا