وەزارەتی ئەوقافی هەرێم
دووەم حاجی كورد له سعودیه كۆچی دوایی كرد
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، کۆچی دوایی دووەم حاجی کوردی لە وڵاتی سعودیا راگەیاند و دەڵێت، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، ئهمرۆ ئێوارە 2.6.2026 دووەم حاجی كورد له سعودیه بهناوی یاسین رەجب خمو رێکانی، تەمەن 70 ساڵ، دانیشتووی قەزای خەباتە لە شاری هەولێر، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسهی حهج و تهواوكردنی فهریزهی حهج له شاری مەککە كۆچی دوایی كردووە.
دوێنێس وەزارەتی ئەوقاف، کۆچی دوایی یەکەم حاجی کورد لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە راگەیاند کە ناوی ئەحمەد محەمەد سەعید نوری بریفکانی، لەدایکبووی ساڵی 1945 و دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆک بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکەی بڕیارە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.