وێنەی ئەو کەسەی بەهۆی شامپۆکەوە تووشی کێشە بووبوو - وێنە: 964
"ئامادەین لێکۆڵینەوە بکەین"
کونسوڵخانەی چین لە بارەی شامپۆ “قەدەغەکراوەکە” هاتە دەنگ
ژووری هەواڵ
کونسوڵخانەی چین روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو شامپۆیە بڵاوکردەوە کە دەموچاوی چەند کەسێکی شێواند و دواتر لە سلێمانی قەدەغە کرا.
لە روونکردنەوەکەدا کونسوڵخانەی چین دەڵێت، هاوسۆزی خۆیان بۆ بەکارهێنهرانی بهرههمی شامپۆی “Brimles Herbal-Bubble” رادەگەیەنن و “ئامادەین ههماههنگی لەگەڵ لایهنه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین بەمەبەستی زانینی سەرچاوە و کەناڵی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە و زانیاری سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینی کوالیتی”.
کونسوڵخانەی چین دەشڵێت، هەر بەرهەمێکی ساختە و خراپ، کاتێک پشتڕاستکرایەوە، پێویستە بە خێرایی لە بازاڕ دەربکرێت و لە رێگای هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە دەتوانین بەرژەوەندی و مافی بەكارهێنهران لە پلەی یەکەمدا بپارێزین.
لە رێکەوتی 28.3.2024، دوای بەدواداچوونەکانیان لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ىڕیکی زۆر لە شامپۆی “Brimles Herbal-Bubble” کە دەستیان بەسەردا گرتبوو لەناویان برد.
سۆکار مەحمود نوێنەری کوالیتی کۆنترۆڵ بۆ 964 وتی، دوای ئەوەی ئەو شامپۆیە دەموچاوی چەند کەسێکی تووشی هەستیاری کرد، لیژنەکانیان سەردانی بازاڕەکانی سلێمانییان کردووە و چەندین نمونەیان قورگرتووە لەو شامپۆیە.
وتیشی، دوای پشکنینەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ئەو جۆرە شامپۆیە بەهۆی پێکهاتە خراپەکانی ناویەوە شیاو نییە بۆ بەکار هێنان و پێست تووشی هەستیاری و هەوکردن و سووربوونەوە دەکات.
“ئێمە پێمان خۆشە هەماهەنگی لەگەڵ لایهنه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەین و وردەکاری تەواوی ئەم رووداوە وەربگرین بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر کێشەیەک کە لەوانەیە لە پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵاکەدا هەبێت”، کونسوڵخانەی چین وا دەڵێت.