زیاتر له‌ 133 هه‌زار پشكنین كراوه‌

له‌ دهۆك رۆژانه‌ 65 منداڵ له‌دایكبوونه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ماوه‌ى 13 رۆژى مانگى رابردوودا، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار هاوڵاتى له‌ دهۆك له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان پشكنینی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه‌، و زۆرینه‌ش پشكنینى تاقیگه‌یی بووه‌ و كه‌مترینیشیان ئیكۆى دڵ بووه‌.

به‌پێی ئامارێك كه‌ به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌م 13 رۆژه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتى 15.3.2024 تاوه‌كو 28.3.2024 ده‌گرێته‌وه‌، زیاتر له‌ 133 هه‌زار كه‌س پشگنینى جۆراوجۆرى ته‌ندروستیان ئه‌نجام داوه‌.

27 هه‌زار و138 هاوڵاتی سه‌ردانى ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستیان كردووه‌ و چوار هه‌زار و 404 نه‌خۆشیش خه‌وێندراون.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌، له‌ماوه‌ى ئه‌م 13 رۆژه‌دا 847 منداڵ له‌دایكبوونه‌، كه‌ بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته‌ 65 منداڵ.

له‌ دهۆك رۆژانه‌ 65 منداڵ له‌دایكبوونه‌

له‌ دهۆك چاودێری ئه‌و پڕۆژه‌ ئاژه‌ڵیانه‌ ده‌كرێت ك...

له‌ دهۆك چاودێری ئه‌و پڕۆژه‌ ئاژه‌ڵیانه‌ ده‌كرێت كه‌ گۆشتى سوور ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌