ئاژانسی سەلامەتیی فڕینی ئەوروپا:

“تاوەکو 23 رۆژی دیکە بەسەر ئاسمانی عێراق و ئێران و لوبناندا مەفڕن”

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی سەلامەتیی فڕینی ئەوروپا له‌باره‌ی فڕین به‌ ئاسمانی سێ وڵات هۆشداری ده‌دات، کە پێویستە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بەسەر کایەی ئاسمانیی ئێران، عێراق و لوبناندا ئەنجام نەدەن، ئەوەش لە ژێر رۆشنایی بەردەوامبونی گرژییەکان و ئەگەری روودانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیکە، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران دیسانەوە هێرشیان گۆڕییەوە.

ئەو هۆشدارییە دوای شەپۆلێک لە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دێت، کە بەدوای بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمزدا هات.

ئاژانسی سەلامەتیی فڕینی کە سەر بە یەکێتیی ئەوروپایەم ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریدا له‌ فڕین به‌ ئاسمانی ئێران، عێراق و لوبنان و هۆشداریه‌كه‌ی تاوه‌كو 31.8.2026 داهاتوو درێژكرده‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئێران هێشتا لەرزۆکە و پێشنیازەکەیان بنەمای گرتوە لەسەر “بەردەوامبونی ئاستی بەرزی گرژییەکان و ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زیاتر”.

ئەو ئاژانسە ئەوروپییە ئەوەشی زیاد کردووە، کە لە ئەگەری هەرەسهێنانی ئاگربەستی ئێستادا، پێدەچێت کایەی ئاسمانیی ئێران بکەوێتە بەر “هەڕەشەی دەستبەجێ”.

دره‌نگانی شه‌وی رابردو فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان زنجیرەیەک هێرشیان کردوەتە سەر ئێران، ئەمڕۆش لایەنی ئێرانی رایگەیاند کە وەکو کاردانەوە بۆ هێرشيکانی شەوی رابردوو ئەوانێس هێرشیان کردووەتە سەر 85 بنکەی ئەمریکی لە ولاتانی کوێت و بەحرێن.