81 هەزاریان بۆ بەشەکانی فریاکەوتن بووە

لە 6 مانگدا یەک ملیۆن هاوڵاتی چوونەتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی

ئەحمەد مستەفا

لە شەش مانگدا یەك ملیۆن و 377 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی یان كردووە، ئەوەش بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

لەو ژمارەیە، زیاتر لە 81 هەزار کەسیان بۆ بەشەکانی فریاکەوتن بوون.

لەماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ، 1.1.2026 بۆ 30.6.2026، یەك ملیۆن و 377,402 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردووە.

ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا سەردانی ناوەندە تەندروستیە جیاجیاكانیان كردووە 743,625 كەس سەردانی نەخۆشخانەكان و 633,777 كەس سەردانی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانیان كردووە و چارەسەر كراون.

هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 81,352 كەس سەردانی بەشەكانی فریاكەوتنیان كردووە، هەروەها 128,410 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.

ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە

ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە