کوژراو و بریندار هەیە
تەقینەوەیەک لە شارى عەزازى سوریا رویدا
964+
وریا فەتاح
لەنێو بازاڕێکى میللى شارى عەزازى سوریا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و بریندارى لێکەوتووەتەوە.
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە رێگەى ئۆتۆمبێلێکى مینڕێژکراوەوە تەقینەوەکەى شارى عەزازى روویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم شەش کەس کوژراون و 20 کەسى دیکەش بریندارن.
لاى خۆیەوە، روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکراى کردووە، ژمارەى کوژراوەکان بۆ هەشت کەس بەرز بووەتەوە و 23 کەسیش بریندارن کە خەڵکانى مەدەنین.