یەکێک لەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا کە لەسوریا مەقاوەمەی ئیسلامی لە 24.10.2023 بۆردومانی کردووە _ وێنە: فارس نیوز
20 کوژراو و بریندار
بۆردومانی پێگه و كاروانی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سوریا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رووانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30.12.2023 بڵاویکردەوە، لە ئاماری سەرەتایی 9 هێرشی ئاسمانی ئەمریکیدا، کە بارەگا سەربازییەکان و بارێکی چەکیان لە شاری ئەلبوكه‌مال و دەوروبەری نزیک سنووری سوریا و عێراق کردە ئامانج، نزیکەی 20 ئەندامی میلیشیای ئێرانی کوژراون و برینداربوون.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی رووانگەی سوریا، لە نێو کوژراوەکاندا ئەندامانی رەگەزنامەی غەیرە سوریایی هه‌بوون، كه بارێکی چەک و ئۆتۆمبێل و کۆگایەکی تەقەمەنی لە شاری ئەلبوكه‌مال و لادێکانی کراونەتە ئامانج.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت فڕۆكه‌كان ئه‌مریكایی بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا به‌رپرسیارییه‌تیی خۆیان له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه.
لە 27ی ئه‌م مانگه‌شدا دەنگی تەقینەوەی گه‌وره بیسترا، کە لە ئەنجامی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی نەناسراوەوە شوێنێک لە نزیک بیری نەوتی مەڕمەڕە لە بیابانی ئەلبوکەمال لە لادێیه‌كانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر کرایه ئامانج، لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریا و میلیشیاکانی سه‌ر به ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراون.