هەواڵ و رووداوەکانی ئەمڕۆ
ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا و نرخی گۆشت هەرزان بوو
+964
ژووری هەواڵ
دوای رۆژێک لە جێبەجێکردنی بڕیاری داشکاندنی رسوماتی گومرگی بەڕێژەی %50 بۆ ئاژەڵی هاوردە، ئەمڕۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر نرخی گۆشت بۆ هەر کیلۆیەک 500 دینار دابەزی.
نرخی گۆشت روو لە دابەزینە
دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن کەسێکەوە هێرشکرایە سەر مامۆستایەکی ئاینی لەناو مزگەتدا لە هەولێر ئەمڕۆ ئەو کەسە دەستگیرکرا.
ئەوکەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا
ئەمڕۆ رۆژێکی باش نەبوو بۆ شۆفێران و لە چەند رووداوێکی هاتوچۆدا یەک کەس گیانی لەدەستداوە و 15 کەسیش بریندار بوون.