لە هەولێر
ئەوکەسەی هێرشی کردە سەر مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لە هەولێر لەلایەن کەسێکەوە هێرشکرایە سەر مامۆستایەکی ئاینی لەناو مزگەتدا، ئەمڕۆ ئەو کەسە دەستگیرکرا.
ئەمشەوی شەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو کەسە لەناو حەرەمی مزگەوت و لە پێش چاوی نوێژخوێناندا هێرشی کردووەتە سەر پێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتی گڵۆباڵ ستی لەشاری هەولێر دەستگیریان کردووە.
دەشڵێت، کەسەکە بەزۆر وایکردووە دەبێت مامۆستای وتاربێژ بەخواستی ئەو وتار و نزاو پاڕانەوەکان ئەنجامبدات.
ئێستا بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبار (ف، ع، ع) دەسیگیکراوە و لێژێر لێکۆڵینەوەدایە.
رۆژی 27.3.2024 لە بەدواداچونێک 964 هەواڵی ئەو رووداوەی بڵاوکردەوە و عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایان وتبووی، پێش ئەنجامدانی نوێژی تەراویح ئەو کەسە داوای لە مامۆستای مزگەوتەکە کردووە کە لە دوعای قنوت، بۆ خەڵکی غەززە بپاڕێتەوە و دوعایان بۆ بکات.