ئه‌مڕۆ شاری مانچێسته‌ر گڕ ده‌گرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یاری لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ دێربی مانچێسته‌ر له ئۆڵترافۆرد دێته ئه‌نجامدان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی 20ـی خولی نایابی ئینگلته‌را “پرێمه‌رلیگ” هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی، له یاری دێربیی شاره‌كه‌یاندا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی مان یونایتد “ئۆڵترافۆرد” كاتژمێر 15:30 ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێت.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی پرێمه‌رلیگه به 39 خاڵ و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له پله‌ی چواره‌مه به 35 خاڵ.
یاری دێربیی مانچێسته‌ر، به‌بێ ره‌چاوكردنی خاڵ و پێگه‌ی هه‌ردوو یانه له ریزبه‌ندیدا، هه‌موو كات تایبه‌تمه‌ندیی و چێژی خۆی هه‌یه و به‌هێزه، هه‌روه‌ها كه‌شێكی تایبه‌ت له شاره‌كه له رۆژی یارییه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت، به جۆرێك ئه‌مڕۆ كه یارییه‌كه له یاریگه‌ی مان یونایتده، سوورپۆشه‌كانی مانچێسته‌ر شاره‌كه و یاریگه و ده‌وروبه‌ری یاریگه داده‌پۆشن.
له یاری نێوان هه‌ردوو یانه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه، مانچێسته‌ر سیتی به ئه‌نجامی گه‌وره و به 6-3 گۆڵ له مان یونایتدی برده‌وه، هه‌روه‌ها وه‌رزی رابردووش له هه‌ردوو یاری نێوانیاندا مان سیتی براوه بووه.
هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ش له خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه خشته و كاتی یارییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
مانچێسته‌ر یونایتد – مانچێسته‌ر سیتی 15:30
ئێڤێرتۆن – ساوسامتۆن 18:00
نۆتێنگهام فۆرێست – لێسته‌ر سیتی 18:00
ولڤه‌رهامتۆن – وێستهام 18:00
برایتۆن – لیڤه‌رپوول 18:00
برینتفۆرد – بۆرنمۆس 20:30.
له پرێمه‌رلیگ ئێستا یانه‌ی ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه به 44 خاڵ.