بەرگری شارستانی : بە کەمتر لە 10 خولەک
لە گەڕەکی موفتی هەولێر سێ هاولاتی لەناو ئاسانسۆرێک رزگارکران
فەرهاد حەسەن
ئێوارەی ئەمڕۆ حاڵەتێکی حاسێبوون لەناو ئەسانسۆری گەڕەکێکی شاری هەولێر روویداوە، بەرگری سارستانی دەڵێت کە ئاگاداریان کردینەوە تیمەکانمان بە زووترین کات گەیشتن و سێ هاوڵاتی لەناودابوو ، رزگاریان کردن.
رووداوەکە لە گەڕەکی موفتی، لە نزیک شەقامی 40 مەتری لە کاتژمێر 4:30 ی خولەکی ئێوارە روویدا بەڵام راگەیاندنی بەرگری سارساتانی کەمێک لەمەوبەر دیمەنی رزگارکردن و هەوالەکەی بلاوکردوەتەوە.
ئەو سێ هاوڵاتییەی لەناو ئاسانسۆرەکە گیریان خواردبوو هەریەک لە يەحیا عيسا تەمەن 38، هاوڕێ عومەر تەمەن 32 ساڵ و ئەحمەد عەبدوڵا تەمەن 40 ساڵ بوون.
بەرگری سارستانی هەولێر دەڵێت، تیمەکانمان لە کاتێکی کەمدا توانیان بگەنە شوێنی رووداو و لە ماوەی کەمتر لە 10 خولەکیش تواندرا گیانی هاوڵاتیەکان لە مردن رزگار بکرێت.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی هەر دۆخێکی لەم جۆرەدا، بە خێرایی پەیوەندی ژمارەی بەرگری شارستانی هەولێر 115 و 125 ەوە بکەن بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان.