بە گوژمەی 40 ملیار دینار

رێگای نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق بە گوژمەی 40 ملیار دینار رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک – چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە و فراوان دەکرێت بۆ پێنج ساید.

ئەندازیار خەبات ئەسعەد راوێژکاری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، وەزارەتی ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رەزامەندی داوە بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگەی نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ بە بڕی 40 ملیار دینار.

وتیشی، هەردوو شەقامی هاتن و رۆیشتن فراوان دەکرێت بە 12 مەتر بۆ هەر لایەک، کاتی دەستپێکردنی پرۆژەکە دیاری نەکراوە، بەڵام زانیاری ئەوە هەیە بەمنزیکانە تەندەرینی بۆ دەکرێت تاوەکو بدرێتە بەڵێندەر.

فراوانکردنی شەقامەکە لە بەردەم کۆلیژی قەڵەم دەست پێدەکات تاوەکو بازگەی بانی مەقان، ئێستا بەهەمان شێوە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ تکریت دەستی پێکردووە و لە قۆناغەکانی کۆتاییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی پڕ بووە لە تاسەی بەرز

رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی پڕ بووە لە تاسەی بەرز