دوو چه‌كداریان بریندار بوون
حه‌شدی شەعبی له چه‌ندین لاوه بۆردومان كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7.4.2026 و هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو، له چه‌ند شوێنێكی عێراق بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆردومان كران.
له یه‌كێك له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قه‌زای ئامرلی، به‌یانی ئه‌مڕۆ له باشووری خورماتوو، دوو جار بۆردومان كران و دوو چه‌كداری حه‌شد بریندار بوون.
په‌یامنێری 964 له خورماتوو زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، مووشه‌كێك به‌ر فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی ئامرلی كه‌وتووه و زیانیش به‌ر شوێن و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وتووه.
هه‌ر ئه‌م به‌یانییه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری 964 ده‌ستی كه‌وتووه، له گوندی به‌شیر سه‌ر به ناحیه‌ی تازه، حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كراوه.
هاوكات ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆی بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارێكیان له لیوای 45 له قه‌زای قائیم كوژراوه.
ئاماژه‌یان به‌وه كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:00ی به‌یانی لیوای 45 له قائیم له پارێزگای ئه‌نبار له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا- ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرا.
حه‌شد ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ حه‌وت جار باره‌گاكانیان له ئه‌نبار بۆردومان كراون.