هێرشه‌كانی سه‌ر عێراق مەرجێکە
ئێران مەرجەکانی بۆ ئەمریکا لە 5ـەوە کرد بە 9 مەرج
فەرهاد حەسەن
کۆماری ئیسلامی ئێران مەرجەکانی بۆ دانستان لەگەڵ ئەمریکا زیادکرد، پێشتر پێنج مەرجی هەبوو، ئێستا کردوویەتی بە نۆ مەرج، کە یەکێک لەمەرجەکانیش راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر عێراق.
رۆژنامەی کەیهان تەواوی ئەو مەرجانەی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات حكومه‌تی تاران نۆ خاڵی دیاریكردوه وه‌ك مه‌رجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌وانه کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و نەمانی بنکەکانیان لە رۆژئاوای ئاسیا هه‌روه‌ها جێبەجێکردنی سیستمی فەرمی، یاسایی – ئابوریی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز لەژێر سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
له خاڵی سێیه‌می مەرجەکانی تاران‌دا هاتووه، ده‌بێت هێرشه‌كانی سه‌ر عێراق، لوبنان و بەرەی موقاوەمە رابگیردرێت، مەرجی چوارەمیشی، ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران كه له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکاوه سه‌پێنراون هه‌ڵوه‌بشێنرێنه‌وه.
له مه‌رجی پێنجه‌مدا باس له ئازادکردن و گەڕانەوەی دەستبەجێی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ده‌كات، خاڵی شه‌شه‌میش په‌یوه‌سته به ناساندنی فەرمیی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەستدرێژیکار و پێدانی قەرەبوی سەرەتایی تاوه‌كو کاتی یەکلاییکردنەوەی کۆتایی زیانەکان.