زەوی کشتوکاڵییە

زەوی گوندێکی پێنجوێن رۆچووە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

زەوی گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن رۆچووە و رێگای چەند زەوییەکی کشتوکاڵی بڕیوە و لە ئەمساڵدا ئەمە دووەم جارە زەوی رۆچوون لە پێنجوێن روودەدات.

دیاری ئیسماعیل، کە دانیشتوویەکی گوندی سەرسوراوە بە 964ـی راگەیاند، پێشتر لە مانگی دوودا ئەو زەوییە کەمێک شەقی بردبوو بەهۆی بارانەوە، بەڵام بەهۆی بارانە بەهێزەکەی دوێنێوە هەرەسی هێناوە و کەوتووەتە ناو زەویی کشتوکاڵی و رێگایەکیشی بڕیوە کە دەچێتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.

وتیشی، چەند کەسێک لە گوندەکە چوونەتە سەر زەوییەکە، بە گوێرەی شارەزاییان ئەوەیان وتووە کە هەورەبروسکە وای لە زەوییەکە کردووە رۆبچێت.

دیاری ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لە گوندەکەیان بەهیچ جۆرێک زەوی رۆچوون نەبووە و ئەمە یەکەمجارە ئەوە ببینن.

هاوکات لە بارەی زیانەکانیشەوە باسی لەوەکرد، ئەو قەدپاڵەی کە رۆچووە چووەتە ناو زەوییەکی کشتوکاڵی و ئەو کەسە دەبێت لەسەر ئەرکی دارایی خۆی پاکی بکاتەوە لەگەڵ ئەو رێگاییەی دەچێتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا، لە گوندی چارخی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز بەهەمان شێوە زەوی گوندەکە بەهۆی بارانی بەهێزەوە رۆچوو، زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، پێویستیان بە سێ ملیۆن دینارە بۆ پاککردنەوەی گوندەکە.

گوندی سەرسوراو، سەر بە ناحیەی گەرمکە و دانیشتووانەکەی سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن نزیکی 100 ماڵێک دەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی رۆچوونی دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خورماتوو چارسەر د...

کێشەی رۆچوونی دەوروبەری پڕۆژەی ئاوی خورماتوو چارسەر دەکرێت